ئەشتیە: ناوی ئیسرائیل دەبێ بخرێتە لیستی ڕژێمە منداڵکوژەکانەوە
سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی ڕژێمی زایونی بخاتە نێو لیستی ڕژێمە منداڵکوژەکانەوە.
زیاتر لە حەفتا ساڵە کە مافی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لەژێر پێڵاوی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا پێپەست دەکرێ و کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە ساختەیە لەسای بێدەنگە لێکردنی کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پڕکێش تر دەبن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە، «محەمەد ئەشتیە» سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە میانەی دیدارێک دا لەگەڵ «ڤێرجینیا گامبا» نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و شەڕە چەکدارییەکان، داوای لەم ڕێکخراوەیە کرد کە ئیسرائیل بخاتە نێو لیستی ڕژێمە منداڵکوژەکانەوە.
«ئەشتیە» هەروەها جەختی لە پێویستیی بەدواداچوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دژی منداڵانی فەلەستینی لەوان «جێنی زەکارنە»، کچی تەمەن ١٥ ساڵانی فەلەستینی لە شاری جێنین کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتیشی: ئەم تاوانەش لە پێڕستی قەڵاچۆی ترسناکی منداڵان لەلایەن ھێزەکانی داگیرکەری قودسەوە زیاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە هەروەها هێزەکانی زایۆنی هێرشیان کردە سەرشاری جێنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردن و کچێکی تازەلاوی فەلەستینییان کوشت و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کرد.