ئادار 30, 2024 11:30 Asia/Tehran

سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە شەهیدبوون بۆ ئێمە پلەی بەختەوەری و دەستڕاگەیشتنە بە لەقائوڵڵاو پلەی بەرزو ئەوەش یەکێکە لە سەرچاوەکانی بەرەکەت.

سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لونبان شەوی ڕابردوو لە میانەی گوتارەکەی بەبۆنەی شەوی قەدرەوە خوازیاری بەشداری بەربڵاوی جەماوەر بوو لە ڕۆژی جیهانی قودس.

 سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لونبان داوای لە خەڵکی لوبنان و موسوڵمانانی ئەو وڵاتە بەتایبەت لە زاحیەی باشوری بەیرووت  کرد تاکوو هەفتەی داهاتوو بەشداریەکی بەربڵاو بکەن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس.

ناوبراو شەوی هەینی ڕابردوو لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی داو بەبۆنەی یەکەم شەوی قەدرەوە وتی: ئەمشۆ باسی سیاسەت ناکەین بەڵکوو ئەو باسە دەخەینە هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی قودس دا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و شەوە پیرۆزەکانی قەدری بەگشتی پیرۆزبایی کرد لە موسوڵمانەکان و شەهیدکرانی ئەمیرولموئمینینی شی سەرەخۆشی کردو وتی بەتەمای خودا ڕوداوە مەیدانی و ڕامیاریەکان بەشێک دەبن لە گوتارەکەی ڕۆژی جیهانی قودسمان لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا. 

سەرپەیڤ