ڕایولیەوم: وتاردانی ئەمدواییەی سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە بارەی کاردانەوە بە کاروکردەی دوژمنکارانەو ترۆریستیانەی ڕژێمی زایۆنی، زۆرێک لە شک وگۆمانی لێکوڵەران وشارەزایانی لەناوبرد
ڕٶژنامەی ڕایۆلیەوم لە وتاردێکدا ئاماژەی دایە وتاردانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە ڕێ وڕەسمی بەڕێکردنی "فوادشوکور" لە فەرماندە پلە بەرزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی ونووسیی: جۆری وتاردانەکە بە گشتیی دیاریکەری ڕەوتێک بوو لە بەرەی لوبنان وەکوو پشتیوانیی خۆڕاگری فەلەستین بەرەو ئەو حەرەکەت دەکات
جۆری وتاردانەکە هەروەها پیشاندەری ئەمە بوو کە شۆناسیی کاردانەوە بە ترۆری شەهید فوادشوکورچلۆن دەبێت . سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا لەقسەکانی خۆیدا لەکاردانەوەی حسێبکراو ، بوێرانە ، پتەووحەتمی هەواڵی دا. ئەم ڕۆژنامەیە نووسیی: دروستە کە سەیید حەسەن نەسرۆڵلا شوناسیی کاردانەوەی سپاردە مەیدان وفەرماندە سەربازیەکان بەڵام لەوحاڵەدا چوارچیوەکانی ئەم کاردانەوەیەی دیاری کرد وپیداگرت کە دڵهەژین وهاوپێوەند دەبیت لەگەڵ بارستای تاوان وجەنایەتەکە. سەرباری پەلامارەکان بۆ سەر مەبەست وناوەندە سەربازیەکان، پەلامارگەلێک لەقوڵایی ئیسرائیل یا تل ئابیب ئەنجام دەبێت. حیزبۆڵڵا یاسای یاریەکە لەبەر چاو دەگرێت وهیچ بیانویەک ناداتە دەس بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وەڕێ خستنی شەڕی ناوچەیی بەڵام ئاستی کاردانەوە وجۆرەکەی بێ وێنە دەبێت وتۆپ دەخرێتە ناوزەوی ئیسرائیل کەیان شەڕی تەواوعەیاروەڕێ بخات یا کاردانەوە پیشان بدات.ئەم ڕۆژنامەیە لە کۆتاییدا نووسیی: ئەوشتەی کە لە قسەکانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا دەتوانین تیبگەین ئەمەیە کە پەلامارەکە هەمە لایەنەدەبێت ولەڕوانگەی ناوبراوەوە نێونجیگەریەکانی نێودەوڵەتی یان عەرەبی ، قەبوڵ نەکراوەو هەڕەشەکانی ئەمریکا لەبارەی داکۆکی وپشتیوانی کردن لە ئیسرائیل، مێحوەری خۆڕاگری لەپەلامارە تۆڵە ئەستینانەکان ناگەڕێنیتەوە وشەڕلەدژی کەرتی غەززە دەچیتە ناو واروقۆناخێکی تازە، مەترسیداروچارەنووس ساز.