تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 10:12 Asia/Tehran
  •  حیزبوڵڵای لوبنان: هەڕەشەو گوڕەشەی ئیسرائیل هەرگیز پاشەکشەمان پێ ناکا

نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت؛ هەڕەشەکانی رژیمی زایۆنی هەرگیز نابێتەهۆی کشانەوەی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە درێژەدان بە ڕێبازی خۆڕاگری هەتا کاتی سەرکەوتن،

"حەسەن فەزلوڵڵا" نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت: وەڵامدانەوەمان بە هەر ترۆر و کوشت و بڕێکی تازەی رژیمی ئیسرائیل، پێبەندبوونمان بە مافی یاساییمان بۆ بەرەڤانیکردن لە وڵاتەکەمان زیاتر دەکاو ئەو هەڕەشانە قەت ناچارمان ناکەن پاشەکشە بکەین و خۆڕاگریی هەموو هەوڵەکانی بۆ دزەکردنەنێو شارۆچکەی ئەلخەییامی بێ ئاکام کردو بێگومان لەهەمبەر ئیرادەی گەلی خۆڕاگر و ڕاوەستاوی لوبناندا، لاوازە.

ناوبراو وتیشی: دوژمن ناوێرێ بە تانکەکانی لەو ناوچانەی کنەی تێیاندا کردووە، دەرکەوێ چونکە مووشەکەکانی خۆڕاگریی ئامادەی پێکانیانن. ئێمە هەرگیز ڕێگە بەدوژمن نادەین شەرت و مەرجەکانی بەسەر وڵاتەکەماندا بسەپێنێ، موقاوەمەو شارومەندانی لوبنانی داهاتووی وڵات دیاری دەکەن. تێگیرانی مووشەکەکانی خۆڕاگریی درێژەی دەبێ هەتا کاتی وەستانی دەسدرێژکارییەکان لەلایەن دوژمنەوە.

سەرپەیڤ