هێرشی مووشەکیی و بە خوفڕی حیزبوڵڵای لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان کرد دژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کوشتنی چەکدارێکی زایۆنی لە باشووری لوبنان
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند لە پێناو بەرگری لە نەتەوە و وڵاتی لوبنان و لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونی خەیبەر بە ڕەمزی لەبەیک یا نەسڕوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕو بنکە و فڕگەی زایونیستی ڕامات دەیوید هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەیفای کردە ئامانجی بە مووشەکیی خۆی . هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا باسی کردنە ئامانجی بنکەی ئیستیلاماریسی کرد کە بنکەیەکی دەریایی ئیستراتژیکییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەیفا . ئەو هێرشە بە مووشەکگەلی پێشکەوتوو ئەنجام دراوە .
ڕادیو ئەڕتەشی ڕژێمی زایونیستی یش ڕاپوڕتی دا کە هێرشێکی بەربڵاو لە خاکی لوبنانەوە ئەنجام دراوە و ئاژیرەکانی مەترسی لە کریات شمونە ئەلجەلیلی ڕوژئاوا حەیفا و عەکا بیستراوە . ئەرتەش تڕۆڕیش دانی دانا بە کوژرانی چەکدارێکی دیکەی خۆی لە بەرەی لوبنان . لە هەمان حاڵدا ئەرتەشی یەمەن باسی خستنە خوارەوەی خۆفڕێکی ئەمریکی ئێم کیو 9 کرد لە ئاسمانی ئەو وڵاتە کە لە کاتی فڕین لە سنووری ئاسمانی یەمەن لە ویلایەتی جوف لە باکووری ڕوژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی یەمەنەوە لەناو چوو و کەوتە خوارەوە .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستیش جگە لە غەزە کە هەتا ئێستا 44 هەزار شەهیدی لێکەوتووەتەوە لە لوبنانیش هەروا درێژەی بووە و سەرەڕای بنپێکردنی ئاشکرای یاساکانی مافی مڕوڤ ، ڕوژئاواییەکان لە هەمبەر ئەو جەنایەتگەلە بێ دەنگەیان لێ کردووە. وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاندوە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆسە ر خاکی ئەو وڵاتە هەتا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و سەد شاروومەندی ئەو وڵاتە شەهید بوونە .