هێرشی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر باکووری تلاڤیڤ
حیزبوڵای لوبنان بە مووشەک هێرشی کردۆتە سەر ناوچەگەلێکی داگیرکراوی فەلەستین بەتایبەت باکووری شاری تلاڤیڤ.
دوابەدوای هێرشی مووشەکیی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان بە دەستی زایۆنییەکان، ئاژیری مەترسی لە باکووری تلاڤیڤ زرینگایەوە.
ژمارێک مووشەک لە باشووری لوبنانەوە هاویژران بەرەو ناوچەی ئەجەلیل لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
شەوی ڕابردوویش زایۆنییەک کوژرا و چەن کەسیش بریندار بوون لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ.حیزبوڵای لوبنان هەروەها باسی هێرشی درۆنیی بەربڵاو بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی "رامات دەیڤید"ی ڕژێمی زایۆنی کرد کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری داگیرکراوی حەیفا هەڵکەوتووە.
بە پێی هەواڵیی دیکە؛ سنووقی داکۆکی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر ناوچە باشوورییەکانی لوبنان زیاتر لە ٢٠٠ منداڵی لوبنانی شەهید بوونە.