تانکە زل و پێشکەوتەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەونە داوی خۆڕاگری
میدیایەکی سر بازیی لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بەشێک لەو زەبر و زیانەی کە لە شەڕی غەززە و لوبنان لە سوپای ڕژێمی ئیسراییل کەوتووە، نووسی: لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا ژمارێک تانکی مێرکاوا شەشی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دەستی خەباتکارانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە تیاچوون.
گۆڤاری "میلیتەری واچ" گۆڤارێکی پسپۆڕ لە بواری سەربازیدا لە ڕاپۆرتەکەیەدا نووسی: لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی نیشان دەدەن کە گرووپە فەلەستینییەکان هێرش دەکەنە سەر تانکێکی مۆدیلی مێرکاوا شەش و بە تەقاندنەوەی ٣ لە ٤ سەربازەکە نێو ئەو تانکەیش دەکوژرێن.
مۆدیلی تازەی تانکی مێرکاوا شەشی ئیسراییل تەیارە بە سیستەمگەلی بەرگریی پێشکەوتوو. ئەم تانکە هەروەها لە ئاستێکی باندا زیرەکیی دەسکرد بەکار دێنێ لە مەیدانی شەڕدا.
گۆڤاری "میلیتەری واچ" لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەنووسێ: گرووپە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە سەرباری ئەوەی چەکی سووکیان بە دەستەوەیە توانیویانە زەبری قورس لە ترۆمبیلە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بدەن کە لەوانە ئەو دەیان تانکە مێرکاوا و سەدان ترۆمبیلە سەربازییە مۆدیل پێشکەوتەیانەیە کە سوپای ئیسراییل لە دەستی داون.
ئەم گۆڤارە ئەمریکاییە لە درێژەدا بۆ وێنە ئاماژەی کردۆتە ڤیدیۆییەکی دوو فەلەستینی کە مانگی ژولای بڵاو کرایەوە. ئەم دوو فەلەستینییە لە لای چەپەوە نزیکی تانکێک دەبنەوە و تەقەمەنی دەخەنە ژێر تانکەکەوە و خێرا بە پێچەوانەی ئاراستەی تانکەکە ڕادەکەن و ئەوەندەی پێ ناچێ کە ئەو تانکە دەتەقێتەوە.
بە پێی هەواڵی دیکە؛ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی دەسپێبوونی مۆتەکەیەکی بێبڕانەوە و هیوابڕاوییەکی بەربڵاو دەکەن کە ئێستا زاڵ بووە بە سەر ژیانی دانیشتووانی شارۆچکەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو کە هەموو ژیانیان لە ئاژیری وشدار و گەشتی درۆنە جەنگییەکان و هەڵاتن بۆ پەناگەکان بەرتەسک بۆتەوە.
ڕۆژنامەی عیبریی "یەدیعووت ئاحارانووت" نووسی: دانیشتوانی شارۆچکەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە کاتێکدا دیسان باسی بەرەوپێشەوەچوونی پرۆسەی دانوستانەکان و هۆگریی ئیسراییل بۆ سازش دەبیستن کە ژیانی خۆیان لە مەترسیی ئاژیرەکانی وشداردا دەبیننەوە.