تشرینی دووه‌م 24, 2024 19:04 Asia/Tehran
  • هێرشی بێوێنەی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هێرشی قورس و بێوێنەی مووشەکیی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر تلاڤیڤ و ئاورتێبەردرانی ئەم شارەیان کردووە.

حیزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ لە درێژەی هەڵمەتە سەربازییەکانی دژ بە فەلەستینی داگیرکراو، تلاڤیڤی دایە بەر هێرش. حیزبوڵای لوبنان هەروەها باسی هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی ستراتژیکی دەریایی لە ئەشدوود و نزیکی ئامانجێکی سەربازی لە تلاڤیڤ بە مووشەکی پێشکەوتووی کرد. میدیای زایۆنی یەدیعووت ئاحارانووت رایگەیاندووە کە حیزبوڵا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ١٥٠ مووشەکی لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەگەلێکی بەربڵاوی فەلەستینی داگیرکراو هاویشتووە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها باسی بیسترانی دەنگی ئاژیری وشدار لە مەجدەل شەمس هەڵکەوتوو لە جەولانی داگیرکراویان کردووە دوابەدوای هێرشە موشەکییەکانی حیزبوڵا. میدیا زایۆنییەکان رایانگەیاندووە کە بە هۆی مووشکبارانی نەهاریا، حەیفا و بەیتاح تەلفا لە لایەن حیزبوڵاوە، ١٠ ئیسراییلی بریندار بوونە. هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان، هێزی داگیرکەر بە هاتنە نێو ناوچە باشوورییەکانی ئەم وڵاتە، دەستیان دایە خاپوور کردنی ماڵی خەڵکی مەدەنی و تیابردنی دام و دەزگە ناسەربازییەکان. پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنییەکان ئەمڕۆ ٢٠ شەهید و زیاتر لە ٦٦ برینداری لێکەوتەوە. فدراسیۆنی فوتباڵی لوبنانیش ڕایگەیاندووە؛ حسێن هاروون یاریزانی تیمی لاوانی یانەی "ئەتەزامون" لە کاتی فریاکەوتن و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو، بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید کراوە. سیستەمی مووشەکیی گۆمبەزی ئاسنینیش کە سەردەمێک جێی فەخر و شانازیی سەرانی ڕژێمی زایۆنی بوو بە جاران هیچلێنەهاتوویی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانی خۆڕاگریی سەلماندووە. هەروەها کەناڵی فەلەستین ئەلیەوم گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردوەوە کە تێیدا دیسان ناکارامەیی سیستەمی دژەمووشەکیی گۆمبەزی ئاسنین دەردەکەوێ. لەم ڤدیۆیەدا، سیستەمی گۆمبەزی ئاسنین هەوڵ دەدا یەکێک لە درۆنەکانی حیزبوڵای لوبنان بپێکێ کە بەرەو شارۆچکە داگیرکراوەکانی ئەجەلیل دەڕوات، بەڵام ناتوانێ و مووشەکەکەی لە دەست دەردەچێ. 

سەرپەیڤ