وەزیری بەرگری پاکستان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە پاڵ ئێران وەستاوین
حوزهیران 14, 2025 16:56 Asia/Tehran
وەزیری بەرگری پاکستان پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
خواجە ئاسێف وەزیری بەرگری پاکستان لە وتارەکەیدا لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی پاکستان، " وتی: ئێستاکە شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایونی بەردەوامە. ناوبراو وتیشی : ئێران وڵاتی دراوسێمانە کە چەندین سەدە پەیوەندیی باشمان لەگەڵدا هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەکی باش و مێژووییمان لەگەڵ ئێران هەیە، لەم قەیرانەدا بە هەموو شێوەیەک لە پاڵ ئێراندا دەبین . سەردار فەتحوڵڵا خان میان خێڵ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگریی مەجلیسی نیشتمانی پاکستانیش هاوپشتی خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد و وتی: وەڵامدانەوەی دەستدرێژیەکەی ڕژێمی زایونی مافی ڕەوای ئێرانە.