خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تلاڤیڤ دژی نەتانیاهۆ
شوبات 15, 2026 17:10 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد دژی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی. شەوی ڕابردوو هەزاران کەس لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
بەشێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەی دژ بە نەتانیاهۆ ڕایانگەیاند کە ئەمە خەباتیانە بۆ ئاسایش و گەڕاندنەوەی متمانە.
ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دژ بە بنیامین نەتانیاهۆ لە چەند مانگی ڕابردوودا لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بەردەوام بووە. ناڕازییان لە نەتانیاهۆ لە بنەماڵەی قوربانیانی شەڕ تا چالاکانی مەدەنی و نەیارانی سیاسی، حکومەتی نەتانیاهۆ تۆمەتبار دەکەن بە ناکارامەیی ئەمنی و پشتگوێخستنی بنەماڵە و کەسوکاری دەستبەسەرگیراوان و هەوڵدان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی.