نۆ شەهید وچل بریندار لە پەلاماری زایۆنییەكان بۆسەر بوقاعی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444799-نۆ_شەهید_وچل_بریندار_لە_پەلاماری_زایۆنییەكان_بۆسەر_بوقاعی_لوبنان
بە هۆی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەربوقاع هەڵكەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان تا ئێستا نۆ كەس شەهید بوونە.
(last modified 2026-02-21T12:25:01+00:00 )
شوبات 21, 2026 15:20 Asia/Tehran
  • نۆ شەهید وچل بریندار لە پەلاماری زایۆنییەكان بۆسەر بوقاعی لوبنان

بە هۆی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەربوقاع هەڵكەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان تا ئێستا نۆ كەس شەهید بوونە.

لەتازەترین دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بوقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان تا ئێستا نۆ كەس شەهید بوونە .

قایمقامی شاری بەعەلبەك هەرملی لوبنان ڕایگەیاند : بە دوای پەلامارەكانی ڕژێمی زایۆنی بوسەر بۆقاع لە ڕوژهەڵاتی لوبنان نۆ شاروومەندی ئەو وڵاتە شەهید و چل كەسی دیكەش بریندار بوون .

نوێنەری حیزبۆڵڵای لوبنان لە كاردانەوە بەو جەنایەتە وتی: كاربەدەستانی لوبنانی دەبێ هەڵوێستی خۆیان بۆ بەرگریی لە نیشتمان بگۆڕن .

ڕامی ئەبو حەمدان نوێنەری حیزبۆڵڵا لە كاردانەوە بە پەلامارە بەربڵاوەكانی ڕژێمی زایۆنی بوسەر لوبنان ڕایگەیاند كە خوێنی هاووڵاتیی لوبنانی، كاڵایەكی هەرزان نییە و كاربەدەستان دەبێ هەڵوێستی خۆیان بۆ بەرەڤانیكردن لە نیشتمان بگۆڕن .