ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
بنکەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لەژێر ئاگری خۆڕاگری لوبنان دا
کانونی دوھەم 14, 2024 07:30حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەئێوارەی دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە چەندین هەڵمەت و هێرشی کردۆتە سەر بنکەو کۆگەی چەکدارانی زایونیست لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
-
بەخیتی: کۆپاپۆڕی ئەمریکاو ئینگلیز ئامانجی ڕەوای هێزەکانی یەمەنە
کانونی دوھەم 14, 2024 10:30ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ناڤگانی دەریاوانی ئەمریکاو ئینگلیز لەدوای گۆڕینی ستراتیژیەکەیان ئامانجی ڕەوای هێزەکانی یەمەن دەبێ.
-
خۆپیشاندان لە سەنعاو نیۆیۆرک بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
کانونی دوھەم 13, 2024 15:15لە پارێزگەکانی یەمەن و بەتایبەت لە سەنعاو لە نیۆیۆرکی ئەمریکاش خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بەئاراستەی شەرمەزارکردنی پەلاماری هیزەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن بەڕێوە چوو.
-
یەحیا سەریع: دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەبێ وڵام نامێنێتەوە
کانونی دوھەم 13, 2024 15:00وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز بەرپرسیاری بەتەواوی دەستدرێژکاریەکانی سەر یەمەنن و ئەو پەلامارانەش بەبێ وڵام نامێننەوە.
-
نەتانیاهۆ بەتوندی هەڵیکوتایە سەر ئەفریقای باشوورو دادگەی لاهە
کانونی دوھەم 13, 2024 14:00ڕژیمی زایونیستی بۆیەکەم جار لەمێژوە ساختەکەی داو لە نێو دوسیەیەک کە ئەفریقای باشوور بەدژی ئەو ڕژیمە بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی و ژینۆساید پێکی هێناوە لەبەردەم دیوانی نێونەتەوەیی داگەری لاهەدا ئامادە بوو.
-
حیزبوڵڵای لوبنان دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن بەتوندی شەرمەزار کرد
کانونی دوھەم 13, 2024 10:45حیزبوڵڵای یەمەن بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن بەتوندی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە ئەو دەستدرێژکاریە هیچ کاریگەریەکی نابێ لەسەر بڕیارو ئیرادەی نەتەوەی یەمەن لەپێناو بەردەوامکردنی ڕێبازی پاڵپشتیکردنی لە ئامانجی فەلەستین.
-
پەلاماری ئینگلیزو ئەمریکا بۆسەر یەمەن
کانونی دوھەم 13, 2024 10:15سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەندین ناوچە لە پارێزگەکانی سەنعاو حەدیدەو سەعدەو زەماری یەمەن لەلایەن ئەمریکاو ئینگلیزەوە کرانە ئامانج کە لەئاکامی دا پێنج کەس شەهیدو شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاند کە لەو پەلامارانەدا لە فڕۆکەو مووشەکی تاماهاوک و ژێردەریایی کەڵک وەرگیراوە.
-
دژکردەوە بە پەلامارەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
کانونی دوھەم 13, 2024 08:00ئەمریکاو بریتانیا هەڵیان کوتاوەتە سەر زۆرتر لە دوازدە شوێنی باکوورو ڕۆژئاوای یەمەن.
-
ڕژێمی زایۆنی ملی ناوە بەرەو ڕووخان
کانونی دوھەم 10, 2024 12:50سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: دوژمنی زایۆنی دەیەوێت بە هەڕەشەی بەربڵاوکردنی بازنەی شەڕ، خەڵکی باشووری لوبنان ناچار بە کۆچ بکات.
-
یاییر لاپید: نەتانیاهوو شیاوەتیی سەرۆکایەتیی کابینەی نییە
کانونی دوھەم 10, 2024 11:50سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی ئەم ڕژێمە توانا و شیاوەتیی بەڕێوەبردنی شەڕی نییە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بنیامین نەتانیاهوو شیاوەتیی ئەوەی نییە کە سەرۆکی کابینە و سەرۆک وەزیران بێت.