-
یەمەن: کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بە سعودیا دەبێ بەرپرسیار بێ
ئهیلوول 19, 2026 15:42وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو کردەوانەی سعودیا بەجێ بێنێ.
-
خۆپیشاندانی بەحرەینییەکان بۆ شەرمەزارکردنی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینیی شیعە
ئهیلوول 19, 2026 19:08خەڵکی بەحرین لە ناوچەی ئەدیراز دیسان بۆ شەرمەزارکردنی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینی شیعە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشم، بەردەوامبوونی گرتن و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی زانایانی ئایینی شیعەیان مەحکووم کرد و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی ئەم دادگاییکردنان.
-
ئەنسارۆڵا دەستیگرت بە سەر چیاکانی غەبرە کە زاڵە بە سەر بابولمەندەب
ئهیلوول 18, 2026 18:28هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵا زنجیرە چیاکانی غەبرەیان لە ناوچەی مۆزاریبە هەڵکەوتوو لە پارێزگای لەحەج لە ڕووبەری گەرووی ستراتیژی بابولمەندەب لە دەریای سوور لە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان ئازاد کرد.
-
بەردەوامیی هێرشەکانی سعودیا بۆ سەر یەمەن
ئهیلوول 18, 2026 16:28وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سعودیا لە ماوەی یەنیا یەک ڕۆژدا ٣٧ هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکانی تەعز و حەججە.
-
ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە
ئهیلوول 18, 2026 10:28خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە، لە وەڵام بە بانگهێشتەکەی عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵا، و لە پێناو داکۆکی لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
-
وشداری یونیسێف لەحاند خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن
ئهیلوول 17, 2026 18:03سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداری دا لەحاند دەرئەنجامەکانی دەستپێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن و ئاوارەبوونی بەربڵاوی بنەماڵەکان.
-
تێپەڕینی نرخی نەوت لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیل بە هۆی تێکچوونی هەناردەی سعودیا
ئهیلوول 16, 2026 18:42تێکچوونی پرۆسەی هەناردەی نەوتی عەرەبستان بۆتە هۆی ئەوەی کە نرخی بەشێک لە باری نەوتی فیزیکی لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلیش تێپەڕێ.
-
یەمەنییەکان فڕۆکەی جەنگی ئێف١٥ی سعودییان خستە خوارەوە
ئهیلوول 16, 2026 18:17هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سەعوودیان خستۆتە خوارەوە.
-
شەڕی ئاسمانیی نێوان یەمەن و سعودیا بڵێسەی سەندووە
ئهیلوول 15, 2026 13:28وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بە ئاماژە بەوەی کە دوو فڕۆکەی جەنگیی سعوودییان لە مۆدیلی تایفۆن و ئێف- ١٥ لە پارێزگای سەعدە پێکاوە ، وتیشی: ئەم فڕۆکە جەنگییانە لەبەر هێرشی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سازکراو لە خودی یەمەن ناچار بە پاشەکشە بوون.
-
تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان هەروا درێژەی هەیە
ئهیلوول 14, 2026 16:21وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەرزە گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٧٧١ کەس.