تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 11:58 Asia/Tehran
  • پاڤل تاڵەبانی: مەسعوود بارزانی بەرپرسی ئەو قەیرانەیە کە ئێستا لە کوردستانی ئێراق سەری هەڵداوە

پاڤڵ تاڵەبانی لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی و کوڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق وتی : مەسعوود بارزانی بەرپرسی ئەو قەیرانەیە کە ئێستا لە کوردستانی ئێراق سەری هەڵداوە.

"پاوێل تاڵەبانی" لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی و کوڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق دەڵێ: هەموو ئەو شتەی لە لە کەرکووک ڕوویدا، سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نادرووست و بەدوور لە عەقڵ و ئاوەزی بەرپرسانی کورد.

وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو

هەر ئەم مەسەلە بۆتە هۆی ئەوەی ڕەخنە و گازندەکان لە مەسعوود بارزانی دوو هێندە ببێ.