تشرینی یه‌که‌م 22, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • تیرۆریستان لە سووریا، بەگژ یەکداچوون

میدیا سووریەکان، هەواڵی تێکهەڵچوونی چەکداریی نێوان دەس و پێوەندییەکانی سەر بە جۆلانی لەگەڵ تیرۆریستانی بیانی لە گردووپەڕی ئیدلەبیان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرە میدیاییەکان، دەس وپێوەندییەکانی سەربە رژێمی جۆلانی لەگەڵ تیرۆریستانی بیانی لەوان فەڕەنسییەکان لە ناوچەی "حارەم" هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی ئیدلەب، پێکیان دادا. سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، تیرۆریستانی بیانی لە ئیدلەب لەئەنجامی ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە کەمپی فەڕەنسییەکان لە گردووپەڕی ئەو پارێزگایە لەحاڵەتی ئامادەباشی دان. هەروەها ڕاگەیێندراوە کە چەکدارانی سەر بە جۆلانی، بە هاوەن و تۆپ و تانک هەڵیان کوتاوەتەسەر ئەو کەمپە.

سەرپەیڤ