May 25, 2021 21:38 Asia/Tehran
  • بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دیار نییەو ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێم دیار نین ناگەرێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،کاروان گەزنەیی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکان ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، بە تایبەت خاڵە سنوورییەکانی ئیبراییم خەلیل و حاجی ئۆمەران ،ماوەی نۆ مانگیشە بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ زوڵاڵ کردنی داهاتی خاڵە سنورییەکان دراوە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکارنەبووە.

کاروان گەزنەیی باسی لەوەشکرد، داهاتی نەوت کێشەیەکی زۆری تێدایە و سەرباری نازوڵاڵی، بەشێکی کۆمپانیا حزبییەکان سودمەندی سەرەکین لە داهاتی نەوت، چەندین جاریش بە یاداشتنی ڕەسمی داوامان کردووە حکومەت لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە.

سەرپەیڤ