حوزه‌یران 15, 2021 06:17 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی نێوان سوپای تورکیاو چەکدارانی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان

کەناڵی ڕووداو بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک باسی تێکھەڵچوونی نێوان سوپای تورکیاو چەکدارانی پەکەکەی کرد لە ھەرێمی کوردستان.

ڕووداو ڕۆژی دووشەممە وێڕای بڵاوکردنەوەی گرتەیەک لە تۆپبارانی ھێندێک مەتەرێزی نادیار وای بڵاو کردەوە کە پێکدادانێک لە نێوان پەکەکەو ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەی «ئامێدی» لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان ڕووی داوە.

ئەم کەناڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی توییتێرەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا خەریکی بوردومان کردنی گوندێکن لە ناوچەی «ئامێدی».

لە ساتەکانی کۆتایی ڕۆژی یەکشەممەش لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە ھێشتا ھۆکارەکەی ڕوون نییە، چوار کەس لە گوندی «کانی»ی سەربە شاری قەڵادزێی پارێزگای سلێمانی کوژران.

ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە گۆڕەپانی پێکدادانی نێوان سوپای تورکیاو چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

سەرپەیڤ