پەیامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەھانا چوونی لێقەوماوانی لافاوەکەی ھەولێر
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانیان راسپاردووه، که به په‌له به ھانای لێقەوماوانی لافاوەکەی ھەولێرەوە بچن و ھه‌رچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاری کردن و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مه‌سرور بارزانی»، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یامێکدا له باره‌ی ھەستانی لافاو له شاری هه‌ولێر و که‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی رایگه‌یاند: به داخێکی زۆره‌وه، به ھۆی بارانی به‌خوڕ و به‌ھێزی دوێنێ شه‌و و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، لافاو له چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌کی شاری ھه‌ولێر ھەستاو، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک ھاووڵاتی گیانیان لە دەست دا‌و زیانێکی زۆری ماددیش بەدی ھات، بەم بۆنەیەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قوڵی خۆم له بنه‌ماڵه و که‌سوکاریان ڕادەگەیەنم و ھاوخه‌میانم.
«مه‌سرور بارزانی» راشیگه‌یاندووه: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانمان راسپاردووه، ھەتا به په‌له به ھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھه‌رچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاری کردن و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
جێگای ئاماژەیە، له‌ئه‌نجامی رێژه‌یه‌کی زۆری بارانبارین، کاتژمێر یەکی شه‌وی رابردوو لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان ھەستاو کۆمەڵێک لە ھاووڵاتیان بوون بە قوربانی و کارەساتەکە زیانێکی ماددی زۆڕیشی لێ کەوتەوە.