شوبات 15, 2025 17:01 Asia/Tehran
  • زیاتر لە 600 گوند لە هەرێمی کوردستان

پەلامارەکان و بۆردومانی ڕۆژانەی سوپای تورکیا زیاتر لە 600 گوندی هەرێمی کوردستانی خستۆتە مەترسی چۆڵکردن.

ڕێکخراوی سی پی تی ڕایدەگەیەنێت، بۆردومان و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 گوندی سنووری خستووەتە بەر مەترسی چۆڵکردن. هەموو دانیشتووانی ئەو ناوچە سنوورییانە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی جددی دەبنەوە، چاودێرێکی سیاسیش هۆشداری دەدات لەوەی کە نابێت ئەو مەترسیانە پشتگوێ بخرێن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت هەڵوێستی ڕوونی هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق. سەرچاوە هەواڵەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی  پەلاماری  ڕۆژانە و لەشکرکێشی تورکیاوە 183 گوندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و 602 گوندی دیکەش مەترسی چۆڵکردنیان لەسەرە.بواری  ئاوەدانکردنەوەی 400 گوند لە هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ململانێکانەوە فەراهەم نەبووە .

سەرپەیڤ