-
هەڵوەشێندرانی تاقمێکی تیرۆریستیی داعش لە هەرێمی کوردستانی عێراق؛ ٢٢ کەس دەسبەسەر کران
تشرینی یهکهم 07, 2026 15:12دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کورستانی عێراق ڕایگەیاند، تاقمێکی چەکداری سەربە داعشی لەژێر ناوی "ویلایەتی کوردستان" هەڵوەشاندووەو بیست و دوو کەس لە ئەندامانیشی لەچەند ناوچە، قۆڵبەست کردووە.
-
پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ڕوو لەباشبوونە
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:23ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق هەواڵی باشتربوونی پەیوەندیی نێوان دوو پارتی سەرەکیی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
-
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدوشوهەدای عێراق: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نابێت ببێتە هۆی نیگەرانی کورد
تشرینی یهکهم 04, 2026 19:04هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندرانی فەرمی کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدوشوهەدا لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد، ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان نابێت ببێتە هۆی نیگەرانی و ترس بۆ لایەنە کوردییەکان، چونکە پاراستنی ئاسایشی هەرێم ئەرکی نیشتمانیی هەموو عێراقییەکە.
-
رووفاتی ٢٥ قوربانیی ژینۆسایدی ئێزدییەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێ
تشرینی یهکهم 03, 2026 13:03ڕووفاتی ٢٥ کەس لە قوربانیانی ژینۆسایدی ئێزدییەکان پاش تۆکمەکرانی قۆناخەکانی ناسینەوەو ئەنجامدانی تاقیکاریی دی ئێن ئەی، لە بەغداوە دەگوێزرێنەوە شنگاڵ و رادەستی خێزانەکانیان دەکرێن.
-
تورکیا بنکەکانی پشکنینی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاد کرد
ئهیلوول 29, 2026 19:28سەرچاوەیەکی بەرپرس لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لەجیاتی کەمکردنەوەی ژوماری بنکەکانی پشکنینیان لە باکووری عێراق، خاڵی پشکنینی تازەیان لەو ناوچەدا دامەزراندووە.
-
چوونەدەری هێزە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر
ئهیلوول 29, 2026 19:21کشانەوەو چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی هەریر لە هەولێری عێراق دەسپێبوو. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاند؛ چوونەدەری ئەمریکا لەو ناوچە بێ هێنانەدی سیستەمی بەرگریی، جێی نیگەرانییە.
-
پێشوازیی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە سەرکۆنسۆڵی ئێران لە هەولێر
ئهیلوول 27, 2026 18:48سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
-
نێچیرڤان بارزانی: هەموو هێزی پێشمەرگە خراونەتە چوارچێوی وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئهیلوول 21, 2026 18:24سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پرۆسەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی سەرلەنوێی هێزی پێشمەرگەی هەرێم ڕاشیگەیاند: هەموو هێزی پێشمەرگە دەخرێنە نێو چوارچێوی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی فەرمی ئەم گۆڕانکارییە گرینگە ڕادەگەیەنین.
-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ناکەین
ئهیلوول 17, 2026 19:16وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی.
-
هێرش بۆ سەر بارەگای تیرۆریستانی جیاییخواز لە باکووری عێراق
ئهیلوول 17, 2026 19:00بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکووری ڕۆژاوای سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.