نیسان 11, 2018 11:25 Asia/Tehran
  • وشداری ڕوسیا سەبارەت بە پەلاماری ئەگەری ئەمریکا بۆ سەر سوریا

نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە یەکێتی ئەوروپا لەبارەی دواهاتە جیدییەکانی پەلاماری ئەگەری ئەمریکا بۆ سەر سوریا وشداری دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس، ویلادیمیر چیژۆف وتیشی: ئەگەر شارومەندانی ڕوسی لە سوریا بە هۆی پەلاماری ئەمریکاوە زەبریان وێکەوێت ، دواهاتی جیددی دەبێت .

 "میخائیل بۆگدانۆف" جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا لە کارو باری رۆژهەڵاتی ناڤین سی شەممە جەختیکرد: هێرشی سەربازی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، دواهاتی تووندی  بە دواوە دەبێت.

 ویلادیمیر شامانۆف سەرۆکی لیژنەی بەرەڤانی مەجلیسی دوومای ڕوسیایش وتبووی ڕوسیا گەر پێویست بکات وڵامی کردەوەی شیمانەیی واشنگتۆن ئەداتەوە .

 ترۆریستانی سوریا ئیدعایان کردووە شاری دوومای سوریا ئێواڕەێ شەممە، کەوتۆتە بەر پەلاماری کیمیاوی کە لە ئەنجامی دا ٧٥ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. دەوڵەتی سوریا ، هەرچەشنە خۆوەردان لەم پەلامارە کیمیاوییەی ڕەتکردەوە .

سەرپەیڤ