تشرینی دووه‌م 10, 2018 07:30 Asia/Tehran
  • تاوانکاریی نوێی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا ، 26 شاروومەندی سووری لە خاک و خوێن دا گەوزان

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا شەوی رابردوو گوندی هەجین لە دەیرزووری رۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد .

بەپپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لەم پەلامارەدا لانیکەم 26 شارومەندی سوری کوژران .

فڕۆکە جەنگیە ئەمریکیەکان لە رۆژانی رابردوودا بە جاران ئەم گوندەیان بۆردومان کردووە . ئەم هاویەمانیە ئەمریکیە لەم پەلامارانەدا بۆمبی قەدەغە کراوی فۆسفۆریی دەکار هێناوە .

گروپی چاودێریی ئەیروارز کە چاودێریی پەلامارەکانی بە ناو نێودوڵەتیی دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سوریا دەکات لەم دواییانەدا رایگەیاند ، زیاتر لەپێنج هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی 2014 وە تا ئێستا لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکیدا لە عێراق و سوریا کوژراون .