ته‌مووز 01, 2020 15:31 Asia/Tehran
  • بایکۆتی ئەمریکا دژی جەماوەری سووریا بە پێچەوانەی بنەما ئاکاری و مرۆڤییەکانە

باڵوێری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەلژیک، داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە سەر سووریا ناسراو بە یاسای قەیسەری بە پێچەوانەی مافە نێونەتەوەییەکان و بنەما ئاکاری و مرۆڤییەکان زانی.

«غوڵامحسەین دیھقانی» باڵوێری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەلژیک ڕۆژی سێ شەممە کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن تارانەوە لە کۆنفرانسی چوارەمی برۆکسێڵ بۆ «داھاتووی سووریاو ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا» بەشداریی کرد بوو، وێڕای شەرمەزار کردنی بایکۆتە نایاسایی و یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی سووریا، پێی داگرت: ئەم بایکۆتانە ڕەوتی خەباتی دژی کۆرۆنای دژوارتر کردووەو گوشارە سەرەکییەکەشی لە سەر خەڵکی ئاساییە.

دیھقانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تەنیا دەرەنجامی بایکۆتەکانی ئەمریکا ئاڵۆزتر بوونی زیاتری کوێرەوەرییەکانی جەماوەری سووریایە، وتیشی: داسەپاندنی ئاوا بایکۆتگەلێک ھاوتاری تیرۆریزمی ئابوورییە کە ژیانی زۆرێک لە مرۆڤە بێ دەرەتانەکان دەفەوتێنێ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران لە ھەر تەگبیرێک بۆ کەم کردنەوەی چەرمەسەرییەکانی جەماوەری سووریا پێشوازی دەکات، وتیشی: تاران لە داخوازیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربڕی جیھانی بە گشتی و بەتایبەتی ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە سووریا پێشوازی دەکات و پشتی دەگرێت.

باڵوێری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەلژیک لە درێژەدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵی تاران وەک ئەندامێکی ڕەوتی ئاستانەو وتی: ئێران بەردەوام بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربزی و گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی ھەوڵی داوەو یارمەتیی پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی داوە وەک بنەمایەک بۆ دانوستانی نێوماڵی سووریا.

سەرپەیڤ