ته‌مووز 01, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەرامبەر بە کۆنفرانسەکەی برۆکسێڵ لە بارەی داھاتووی سووریا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی «کۆنفرانسی مەجازیی برۆکسێڵ لە بارەی داھاتووی سووریا، وەک دەستوەردانێکی ئاشکرای ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە لێکی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»،  وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم کۆنفرانسەو ھەڵوێستی بەشداری کەرانی لە ڕاستی دا درێژەی ھەمان سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخراوەکانیان دژی سووریایە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ئەم وڵاتانە بە داکۆکیی لە تیرۆریزم لە بواری جۆربەجۆردا، ڕژانی خوێنی شارومەندانی سووری، کاول کردنی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە و بەتاڵان بردنی سامانی خەڵک و ھەروەھا دانانی شێوازی جۆربەجۆری بایکۆتی دژی سووریا، ناتوانن بانگەشەی پشتگری لە سووریاو خەڵکەکەی بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشی داگرت، ئامانجی ئەم وڵاتانەو دامەزراوەکانیان شاردنەوەی دڕندەکارییەکانیان لە ژێر دەمامکی مرۆڤ دۆستیی درۆینەو کەڵکاژۆیی ئاشکرا لە پرسی مرۆڤ دۆستانەو سیاسی کاری بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانیانە.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، تەنیا یارمەتییەک کە ئەو وڵاتانە دەتوانن بۆ خەڵکی سووریای مسۆگەر کەن، ڕاگرتنی داکۆکیی لە تیرۆریزم و ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی ٢٢٥٣ی ئەنجومەنی ئاسایشتە لە بارەی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان.

چوارەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی «داھاتووی سووریا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە میواندارەتیی ھاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەبێ بەشداریی کاربەدەستانی سووری ، بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو.

لە سەروبەندی ئەم کۆنفرانسەدا «بەشارجەعفەری» نوێنەری ھەمیسەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەو جۆرە دانیشتانە تەنیا ھەنگاوێکی ڕواڵەتی و چەواشەکارانەیە لە ئاراستەی خرمەتکردن بە بەرنامەکانی وڵاتانی بەڕێوەبەری دانیشتنەکە.

سەرپەیڤ