ته‌مووز 16, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئەمریکا چەک و چۆڵ بۆ تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا دەنێرێت

نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ ڕایگەیاند: ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە وەک قەواخێک لەمەڕ ناردنی چەک و چۆڵ بۆ تیرۆریستان لە سووریا بەکار دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «گۆنادی گاتیلۆف» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕووسیی ئیزۆستیا» جەختی کرد، ھۆی نەیارەتیی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لەمەڕ ھاواھەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ  ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە ئەمەیە کە لە قەواخی ئەم یارمەتیانەدا چەک بۆ تیرۆریستان بنێرن.

«گاتیلۆف» ھەروەھا تیشکی خستەسەر بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیشی دژی سووریا و وتی: ڕۆژئاوا ئەم بایکۆتانە بۆ پەرە پێ دانی گوشاری سەر گوزەرانی خەڵکی سووریا بەکار دێنێ.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان،  ھەموو جۆرە بایکۆتێکی بە سەرسووریادا سەپاندووە.

سووریا وەک ئەندامێکی سەرەکیی تەوەرەی خۆڕاگری ڕۆڵێکی کارای لە بەرنگار بوونەوەی پیلان وھەنگاوەکانی بەرەی ئەمریکی_زایۆنی_ سەعودی  لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.

سەرپەیڤ