ته‌مووز 21, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ھاوەنی تورکیا بۆ سەر «قامیشلی»ی سووریا

لەشکریانی تورکیا ماڵ و نشینگەکانی شاری «قامیشلی»ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان دایەبەر ھێرشی ھاوەن.

بە پێێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، دوابەدوای ھێرشی بە ھاوەنی تورکیا بۆ سەر «قامیشلی» چەند شارومەندێکی سووری بریندار بوون و ھێندێک زیانیش بە ماڵەکان کەوت.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیاش ڕۆژی دووشەممە باسی ئۆپراسیۆنی ھێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە ناوجەی «حەفتانین»ی ھەرێمی کوردستانی عێراقی کرد.

سوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی مای ١٠١٩ـەوە ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەرکوتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.

لەشکریانی تورکیاو تاقمە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانیان لەو ناوچانەی داگیریان کردوون بە ھۆی موشەک و ھاوەنەوە بەردەوام گوندو شارۆچکە ھێمنەکان دەکەنە ئامانج کە ئەمەش کوژران  بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندانی ئەم وڵاتەی لێ دەکەوێتەوە.

بەغدا گەلێک جار مۆڵ درانی ھێزخکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەی بە نمونەی ئاشکرای پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق زانیوەو ئیدانەی کردووە.

سەرپەیڤ