ته‌مووز 24, 2020 21:33 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە ئەمریکیی خەڵکی سوریا لە حەسەکە

سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ نتڕەزتمەندی دەریڕین بەرامبەر بە بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری گوندی «ئەلوەتوتیە»ی سەر بە شاری قامیشلی لە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە خۆپیشاندانێکدا، وێڕای پێداگرتن لە سەر کشانەوەی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکاو تورکیا، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی واشێنگتۆن دژی وڵاتەکەیان شەرمەزار کرد.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بە ھەڵدانی دروشمگەلێک ڕایانگەیاند، ئەمریکییەکان بە تاڵان کردنی نەوتی سووریاو سامانەکانی دیکەو بەرەوبووی وڵاتەکەیان، جەماوەری سووریایان لە نانی ڕۆژانەی خۆیان بێ بەری کردووە ھەتا ناچاریان کەن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بھێڵن و پاشان دەست بگرن بەسەر سامان و داراییاندا.

خۆپیشاندەرانی سووری ھەروەھا جەختیان کردووە کە، لە ژێر ھیچ گوشارێکیش دا واز لە بنەماکانیان لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە دەوڵەت و نیشتیمانەکەیان ناھێنن.

سەرپەیڤ