ته‌مووز 28, 2020 19:22 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل لە ھێرشی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای سووریا

دوابەدوای ھێزشی تۆپخانەو بە ھاوەنی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژژئاوای سووریا، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەوانە ئافرەتان و منداڵان کوژران و یان بریندار بوون.

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ھێزەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە ماڵی خەڵکی سڤیلی سووریایان لە گوندی «قەرت وێران» لە گردوپەڕی شاری «حەڵەب» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

دوابەدوای ئەم ھێرشانە زیاتر لە ١٢ کەسی سڤیل لەوانە چەند ژن و منداڵ کوژران و یان بریندار بوون.

ناوچەکانی باکووری سووریا کە تاقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی تورکیاو ھەروەھا چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکای تیادا مۆڵ دراون، جاروبار ھێرشی بەھاوەن و تەقینەوەو تەقاندنەوەی ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو بە خۆیەوە دەبینێت.

سەرپەیڤ