ئه‌یلوول 05, 2020 09:07 Asia/Tehran
  • بە تەقەی چەند کەسی نەناسراو،  ئەندامێکی باڵای هەسەدە تیرۆر کرا

یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ناوچه‌ی به‌سیره‌ی سنووری دێره‌زور کوژرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگەیاند: دوو چه‌کداری نه‌ناسراو که‌ سواری ماتۆڕ بوون، ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیان  له‌ نزیک مزگه‌وتی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌سڕا له‌ به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر تیرۆر کردووه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ناوچه‌ی شه‌عفه‌ی دێره‌زور، بۆمبێکیان له‌ به‌رده‌م ماڵی هاووڵاتییه‌کدا داناوه‌ و ته‌نها زیانی ماددی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی زیادبوونی روداوه‌کانه‌وه‌، ژماره‌ی قوربانیه‌کانی شه‌ڕڤانان، هاووڵاتیان، کارمه‌ندانی نه‌وت و به‌رپرسانی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاکانی حه‌ڵه‌ب، دێره‌زۆر، ره‌ققه‌ و حه‌سه‌که‌ و ناوچه‌ی مینبه‌ج بۆ 574 کوژراو به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

ڕوانگه‌ی سوری چاودێری تیرۆرکردنی 199 هاوڵاتی مه‌ده‌نی تۆمارکردووه‌، 15 یان منداڵ و 11 هاوڵاتی سنووری دێره‌زور بوون، هه‌روه‌ها 371 کوژراوی هه‌سه‌ده‌ش تۆمارکراوه‌ که‌ به‌شێکیان فه‌رمانده‌ بوون.

سەرپەیڤ