ئه‌یلوول 09, 2020 07:22 Asia/Tehran
  • خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا ئاڵای ئەمریکایان سووتاند

بەشدارانی خۆپیشاندانی دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیا لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی سەربە پارێزگای حەسەکەی سووریا ئاڵای ئەمریکایان سووتاندو داوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاو تورکیا میلیشیاکانیان کرد لە خاکی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دانیشتووانی شارۆچکەی «ئەلدومیخە کەبیرە» و گوندەکانی گردوپەڕی لە شاری قامیشلو لە باشووری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕێزگرتن لە وڵاتانی ھاوپەیمانی سووریا لە شەڕی دژی تیرۆریزم پێیان داگرت: تاکە ڕێگای وەدەرنانی داگیرکەران خۆڕاگریی جەماوەرییە کە یەکەم بڵاچەشی لە قامیشلی و دێرۆزوورو حەسەکەدا لێ دراوە.

بەشدارانی ئەو خۆپبشاندانە ھەڵس و کەوتی سوپای داگیرکەری ئەمریکاو میلیشیا کوردەکانیان لەمەڕ تاڵان کردنی نەوتی سووریاو بەرھەمەکانی کشت و کاڵی جوتیارانی ڕۆژھەڵاتی سووریایان ئیدانە کردو ڕایانگەیاند کە داگیرکەران دەبی دەستبەجێ خاکی سووریا بەجێ بێڵن.

خۆپیشاندەران ھەروەھا بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریایان ئیدانەکرد.

 

سەرپەیڤ