خۆپیشاندانی جەماوەری حەسەکەو قامیشلیی سووریا دژی داگیرکەرانی ئەمریکی
دانیشتوانی شارەکانی حەسەکەو قامیشلیی سووریا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، داکۆکیی خۆیانیان لە دەوڵەتی یاسایی سووریا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، شارومەندانی سووری ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا، بەردەوامیی گەمارۆی گەڕەکەکان و پێشگرتن بە گەییشتنی خۆراک و داخستنی بەشی گواستنەوەو بێ بەری کردنی قوتابیان لە خوێندنیان ئیدانە کرد.
حەشیمەتێکی زۆری خەڵکی حەسەکەو قامیشلی بە بەرزکردنەوەی پارچەنووس، داگیرکرانی نیشتیمانەکەیان لە لایەن ئەمریکاو تیرۆریستانی سەربە تورکیایان شەرمەزار کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ئەوە دەکەن کە ھێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ بڵاوە پێکردنیان دەستیان کردووە بە تەقەکردن بەڵام ھێشتا لە بارەی قوربانیانی شیمانەیی ئەم ڕووداوە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.