کانونی دوھەم 31, 2021 21:26 Asia/Tehran
  • 6 کوژراو لە تەقینەوەی دوھەمی حەڵەبی سوریا

سەرچاوە سوریەکان باسی روودانی تەقینەوەی دوھەم لە رۆژھەڵاتی پارێزگەی حەڵەب لە باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە و کوژرانی 6 کەس دەکەن .

بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، سەرچاوە سوریەکان ئەمڕۆ رایانگەیاند ، تەقینەوەی دوھەم لە پارێزگەی حەڵەب بە ھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ئوم شەلیف لە شاری ئەلباب ئەنجام بووە . 

بەر لەوەش ، تەقینەەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئیعزاز لە باکووری پارێزگەی حەڵەب 35 کوژراو و برینداری لێکەوتبووەوە .

بە پێی ئەم راپۆرە ، ھەردوو تەقینەوەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی تورکیا بووە . 

چەندین ناوچەی  سوریا لە ژێر داگیرکاریی ئەرتەشی تورکیا و تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بەم وڵاتەدان کە لە لایەن وڵاتانەوە ئیدانە کراوە . 

سەرپەیڤ