شوبات 10, 2021 05:50 Asia/Tehran
  • بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەک لە گردوپەڕی شاری «حەڵەب»ی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکی کرد لە گردوپەڕی شاری «حەڵەب» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  ڕایگەیاند: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە دەروبەری پارێزگای «حەلەب» بیستراوە. 

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەدەنگی تەقینەوەکان لەسەر رێگای سەرەکیی «حەمدانیە»یە و وەک باسی دەکرێت بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کۆلێژێکی سەربازی روی داوە کە دەکەوێتە ناوچەی «راموسە».

تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراوە، بەڵام ئاژانسەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە زرمەی تەقینەوەکان گەورە بوونە بەڵام ھیچ جۆرە ھێرشێکی تیرۆریستی لە کاردا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە حەوتەی ڕابردوو ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری «ئەعزاز»ی باکووری پارێزگای «حەڵەب» تەقییەوە کە چەند کوژراوو بریندارێکی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ