شوبات 13, 2021 15:08 Asia/Tehran
  • روسیا ئەلیەوم :  ئەمریکییەکان بنکەی سەربازیی خۆیان لە حەسەکە چۆڵکرد

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی چۆڵکردنی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دەڤەری حسەکە دەکەن.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی هەواڵ باسی چۆڵ کردنی بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە دەڤەری حەسەکە لە سووریا دەکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی خۆیان لە ناوچەی تل عەلو لە دەڤەری حەسەکە چۆڵ کردووە.

ئەو سەربازانە، دوای چۆڵ کردنی ئەو بنکەیە، جیهازاتی خۆیانیان بۆ عێراق گواستووەتەوە. سەربازانی ئەمریکی لە ڕێگای نایاسایی ئەلیعرەبییەوە هاتوچۆ دەکەن.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش مێدیاکانی سەر بە دژبەرانی سووریا ڕایانگەیاندبوو  کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە  فەرماندەیی ئەمریکا بریتی لە 40 ئۆتۆمبیل جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکیان لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەلوەلید لە سنووری عێراق بردووەتە ناو خاکی سووریا.

ئەو سەرچاوانە گوتیشیانکاروانەکە بەرەو بنکە ئەمریکییەکان لە پارێزگای حەسەکە ڕۆیشتووە.

سەرپەیڤ