شوبات 22, 2021 15:58 Asia/Tehran
  • 25 لۆری کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکی گەیشتە باکووری سوریا

لەشکەریانی ئەمریکی کاروانی ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکی و سەربازییان ناردە بنکەکانی خۆیان لە فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» لە دەوربەری حەسەکە .

بە پێی راپۆرتی سانا ، سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمڕۆ دوشەممە رایانگەیاند ، لەشکەریانی ئەمریکی کاروانێکی پێکھاتوو لە 25 بارھەڵگری بە کەلوپەلی سەربازیی و پشتیوانییان گواستەوە بنکەی نایاسایی خویان لە فڕگەی  «خراب الجیر»  لە دەوربەری شاری مالکیەی پارێزگەی حەسەکە . 

لە چەند مانگی رابردوودا سەدان لۆری ھەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی و پشتیوانیی ئەمریکا لە سنووری عێراقەوە گەیشتووەتە حەسەکەی سوریا . 

سەرپەیڤ