ئادار 10, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • ھاوکاریی زانستیانەی زانکۆی «ئەمیر کەبیر» لەگەڵ زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشق

شاندێکی زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشقی سووریا سەردانی زانکۆی پیشەسازیی «ئەمیرکەبیر»و تاوەری تەکنیکیی ئەم زانکۆیەیان کرد کە لە میانەی دا بەستێنی ھاوکاریی زانستی، فێرکاری و توێژینەوەش تاوتوێ کرا.

سەردانی زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشقی سووریا بۆ زانکۆی پیشەسازیی «ئەمیرکەبیر» بە ئامادە بوونی بەرپرسانی زانستی و زانکۆیی ھەردووک وڵات ئەنجامی گرت.

لەم پەیوەندییەدا «ئەمیر گوڵڕوو» بەڕێوەبەری گشتیی ھاوکارییە زانستی و نێونەتەوەییەکانی زانکۆی پیشەسازیی ئەمیرکەبیر لە بارەی وردیاتی سەردانەکە ڕایگەیاند: سەرەتا لە لایەن زانکۆی پیشەسازیی ئەمیر کەبیر و زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشقەوە ھێندێک ڕوون کردنەوە ئاراستە کراو پرسی ھاوکاریی نێوان ھەردووک زانکۆکە تاوتوێ کرا.

وتیشی: بە گوێرەی وتووێژەکان، بڕیار وایە مامۆستایانی ھۆگر لە ھەردووک زانکۆکە لە بوارەکانی میکانیک، کارەبا، ئەندازیاری، پزیشکی و بەڕێوەبەرایەتی بۆ چالاکیی زانستی و فێرکاری دیاری بکرێن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە بڕیاریشە قوتابخانەی ھاوینان بە ھۆی زانکۆی پیشەسازیی ئەمیرکەبیرەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشق بکرێتەوە.

بە قسەی ناوبراو وەڕێ خران و ڕاپەڕێندرانی ناوەندی گەشە بە یارمەتیی زانکۆی پیشەسازیی ئەمیرکەبیر لە زانکۆی دەوڵەتیی دیمەشقیش لەو بابەتانەی دیکەیە کە لە سەردانەکەدا باسی کراوە.

سەرپەیڤ