ئادار 21, 2021 16:07 Asia/Tehran
  •  تورکیا بۆردومانه‌کانی بۆسه‌ر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ده‌ستپێکردەوە‌

ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، دوای 17 مانگ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا شه‌وی شه‌ممه‌، بۆردومانه‌کانیان بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)ن ده‌ستپێکرده‌وه‌.

 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ، فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیسای باکوری ره‌ققه‌، ناوچه‌ سه‌ربازییه‌کانی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیان کرده‌ ئامانج و بۆردومانیان کرد.

ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و هێرشانه‌ یه‌که‌مین هێرشی ئاسمانی تورکیان له‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنێکی مانگی (تشرینی یه‌که‌م)ی ساڵی 2019ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆسه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له‌ باکوری سوریا.

بۆردومانه‌که‌ی تورکیا له‌دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌نقه‌ره‌ دو ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ واشنتن و مۆسکۆ واژۆکرد، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌ سنوریه‌کانی به‌درێژایی 120 کیلۆمه‌تر و قوڵایی 30 کیلۆمه‌تر له‌ خاکی سوریا، به‌ڵام عه‌ین عیسا و ناوچه‌ سنوریه‌کانی له‌ده‌ست هێزه‌ کوردیه‌کان بمێنن. 

سەرپەیڤ