ئادار 24, 2021 16:57 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەو دەست گیران بە سەر بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی تەکفیرییەکان لە لایەن سوپای سووریاوە لە «دێرۆزوور»

ھێزەکانی سوپای سووریا لە ھەڵمەتێکدا لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور» بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی تەکفیرییەکانیان دۆزییەوەو دەستیان گرت بە سەریاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ھێزەکانی سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی تەکفیرییان لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور» کردە ئامانج.

ھێزەکانی سووری لەم ھەڵمەتەدا توانییان بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی تیرۆریستانی تەکفیری بدۆزنەوەو دەست بگرن بە سەریاندا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ئاسایشتیی سووریا ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەش لە ھەڵمەتەکانی سوپای سووریا داکۆکی و پشتیوانییان کردووە.

سەرپەیڤ