نیسان 30, 2021 05:02 Asia/Tehran
  • کاروانێکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژھەڵاتی سووریا کرایە ئامانج

کاروانێکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژھەڵاتی سووریا کرایە ئامانج و لە ئەنجام دا سێ کەس کوژران و سەرکردەیەکی ئەم تاقمە چەکدارەش بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕووسیا ئەلیەوم، دەستەیەکی نەناسراو بە ناوی « خۆڕاگریی جەماوەری ڕۆژھەڵاتی فۆرات» لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، کاروانی چەکدارانی «ھەسەدە» لە گوندی «حەسان» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» کەوتوونەتە نێو بۆسەی ئەو تاقمە نەناسراوەوە.

لەو ھێرشەدا «خەلیل ئەلوەحش» یاریدەری فەرماندەری ئەنجومەنی سەربازیی «دێرۆزوور» کە لە لایەن «ھەسەدە»وە داکۆکیی لێ دەکرێت ھاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکەی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە کوژراون.

لەم بەیاننامەیەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەم ھێرشە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ناوچەی «ئەلجەزیرە»ی سووریاو ھێزەکانی «بەرەڤانیی نیشتیمانی» لە «قامیشلی» ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ