ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەکانی باکووری حەڵەب لە بەر ھێرشەکانی تورکیا
ھێندێک لە سەرچاوەکان باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاویان کردووە لە کێڵگەکانی گردوپەڕی باکووری حەڵەب لە ئەنجامی ھێرشی تۆپخانەی ھێزەکانی تورکیاو بەکرێگیراوانیان.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»،دوابەدوای ھێرشی قورسی تۆپخانەو ھاوێژرانی موشەک لە لایەن ھێزەکانی داگیرکەری تورکیاو بەکرێگیراوانیان بۆ سەر شاری «تەل ڕەفعەت» لە گردوپەڕی حەڵەب، پانتاییەکی زۆری کێڵگەکانی کەنم و جۆی جوتیاران لە شەوی ڕابردووەوە ھەتا ئەمڕۆ سێ شەممە لە حاڵی سووتاندایە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی داگیرکەری تورکیاو بەکرێگیراوانیان گوندەکانی «مەرعناز»و «عەقلەمیە» لە گردوپەڕی شاری «عەفرین» لە باکووری حەڵەبیشیان داوەتە بەر ھێرشی تۆپخانەی قورس کە لە ئەنجام دا بەشگەلێکی زۆری کێڵگەکان و دارایی گشتی و سامانی خەڵکی ئەم ناوچەیە ئاگری تێ بەربوو.
سوپای داگیرکەری تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان، بەشگەلێکی ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووەو کۆمەڵێک لە لەشکریانی تورکیا ھێشتا لەم ناوچانەدا جێگیرین.