حوزه‌یران 30, 2021 03:05 Asia/Tehran
  • داکۆکیی قەتەر لە چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا

وەزیری دەرەوەو یاریدەری سەرۆک وەزیرانی قەتەر داکۆکیی لێبڕاوانەی خۆی لە ھەوڵە نێونەتەوەییەکان و ھەنگاوەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی قەیرانی سووریا، ڕاگەیاند.

موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەەوەی وەزیران کە لە ڕۆمای پێتەختی ئیتالیاو بە تەوەرەی خەباتی دژی داعش بەڕێوە چوو، وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی وڵاتەکەی لە سووریا بە پێی بەیاننامەی یەکەمی ٢٠١٢ی ژێنێڤ و بڕیارنامەکانی ھاوپەیوەند بە ئەنجومەنی ئاسایشت وتی: کاتی ئەوە گەییشتووە کە دوای تێپەڕینی نزیکەی دە ساڵ لە کارەساتی مرۆڤی و چەرمەسەرییەکانی جەماوەری وڵاتی سووریا بە جۆرێکی تر بجوڵێینەوەو ھێندێک ھەل و دەستپێشخەری بھێنینە ئاراوە کە ھاوتەریب لەگەڵ بڕیارنامە نێونەتەوەییەکاندا بتوانێ یارمەتیی چارەسەر بوونی قەیرانی سووریا بدات.

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی قەتەر وێڕای ستایش کردنی ھەوڵەکانی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ناردراوی تایبەتیی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پشتیوانی لە دەست ڕاگەییشتن بە چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا جەختی کردەوە لە ئامادە بوونی قەتەر لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بەم قەیران و کێشەیە.

ئالی سانی لە سەر ھەوڵدان بۆ دیاری کردنی بەروارێکی ڕوون بۆ کۆتایی ھێنان بە بەرنووسی یاسای بنەڕەتیی تازەی سووریا، پێی داگرت وا ھەڵدەگرێت لەم ڕێگایەوە بیەستێن بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی دووھەم کە داگری بەرپاکرانی ھەڵبژاردن بە پێی یاسای بنەڕەتیی تازەیە، خۆش بکرێت.

سەرپەیڤ