دیداری ناردراوی تایبەتیی «پوتین» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»
«ئەلێکساندەر لاڤرنتیف» ناردراوی تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا دیداری کردو لە بارەی ھاوکاریی دوو لایەنەو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە وتووێژی لەگەڵدا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا«سانا» لە دیداری «لاڤرنتیف» لەگەڵ «ئەسەد» دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ھەوڵەکانی ڕووسیا بۆ داکۆکی لە گەلی سووریا لە بەرامبەر تیرۆریزم و بایکۆتەکانی ئێستاو ھەروەھا پەرە پێ دانی ھاوکاری لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە تاوتوێ کرا.
لەم دیدارەدا ھەروەھا دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی ھاوپەیوەند بە دانیشتنی ئاستانەو لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتیی سووریا تاوتوێ کراو پێویستیی جەخت لە بەردەوام کرانی ھەوڵەکان لەم بوارەدا کرایەوە بە بێ ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی بیانی کە ببێتە لەمپەری سەر ڕێگای بە ئەنجام گەییشتنی دانیشتنەکان.
ناردراوی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ھەروەھا پێشەکیی بەرپاکرانی دانیشتنەکانی داھاتووی ئاستانەی بۆ سەرۆک کۆماری سووریا شی کردەوە.
لە دیدارەکەی «ئەلێکساندەر لاڤرنتیف» و شاندەکەی ھاوڕێی لەگەڵ «بەشار ئەسەد» دا، سەرلەشکر «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانی، «بۆسینە عوسمان» ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆمار، «ئەیمەن سوسان» یاریدەری وەزیری دەرەوە، «لونە ئەلشبل» ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ئەلێکساندەر یافیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە دیمەشقیش بەشدار بوون.