ئاب 04, 2021 12:55 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە دیمەشق

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دیمەشقی پێتەختی سووریا تەقینەوەیەکی بە خۆیەوە بینی و ئەمەش چەند کوژراوو بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی سەربازی سوپای سوریادا لە دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتە رووی دا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەقینەوەکە لە ناوچەی «مەساکن ئەلحەرەسی» لە رۆژئاوای دیمەشق ڕووی داوەو وەک باسی دەکرێت پاسێکی سەربازی سوپای سوریا بەئامانج گیراوەو ئەو ڕووداوەش کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەبارەی تەقینەوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و گریمانەی ئەوە دەکەن تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمبای چێنراوەوە  ئەنجام درابێت.

سەرپەیڤ