چوونی سوپای سوریا بۆ «سەیدا»
سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوونی یەکەیەکی سوپای سووریا بۆ «سەیدا» و دوو ئاوایی گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی «دەرعا»یان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەخباریە، یەکەیەکی سوپای سووریا ئەمڕۆ ناوچەی سەید و دوو گوندی «ئەلنەعیم» و «کەھیل» لە گردوپەڕی «دەرعا»یان بە وردی پشکنی ھەتا تەقەمەنییە بەجێ ماوەکان لەو جاددەگەلەی کە دەچنەوە سەر ئەم ناوچانەو لە نێو گەڕەک و کێڵگەکاندا بۆ پاراستنی گیانی خەڵک ڕابماڵن.
ھەر لەم کاتەدا دەیان کەسی چەکدارو بەرپەیگەڕی ھەڵاتوولە خزمەتی سەربارزی لە ناوچەی «ئەلجیزە» بە پێی ئەو ڕێککەوتنە چارەسەرییەی کە دەوڵەتی سووریا پێی گەییشتووە خۆیانیان ڕادەستی ھێێزەکانی سوپای سووریا کردو چەکەکانیشیان دا بە دەستەوە.
پارێزگای «دەرعا» لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دەوڵەتی سووریاو کۆمەڵێک چخکداری بە نێوەندگریی ڕووسیا بە خۆیەوە بینی و سوپای سووریا دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنە بەبێ پێکدادان چووە نێو گەڕەکەی «دەرعا بەلەد» لە شاری دەرعاو شارو شارۆچەکەکانی دیکەی ئەم پارێزگایەوە.