تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 08:54 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی «بەشار ئەسەد» لە ئاھەنگی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) لە دیمەشق دا

سەرۆک کۆماری سووریا لە ئاھەنگی ئایینیی لەدایک بوونی پێغەمبەری سەردار(ص) لە مزگەوتی گەورەی شافعیی دیمەشقی پێتەختی سووریا ئامادە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا شەوی سێ شەممە بۆ بەجێ ھێنانی نوێژی مەغریب چووە مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە گەڕەکی «ئەلمەززە»ی دیمەشق و لە ئاھەنگی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەد(ص) بەشداریی کرد.

لە ئاھەنگەدا کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینی و کاربەدەستانی سیاسیی سووریاش بەشدار بوون. ئەمڕۆ سێ شەممە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵ لە ڕوانگەی ئەھلی سوننە ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری خوشەویستی ئیسلام(ص)ـە.

ئەھلی سوننە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵ و شێعەکان ١٨ی ئەم مانگە بە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام دەزانن.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆخۆی لە بانگەوازکەرانی یەکگرتن لە جیھانی ئیسلام دا بوو، ئەم بابەتەیان بۆ یەکرتن و لێک نزیک بوونەوەی تاقمە ئیسلامییەکان قۆستەوەو مەودای نێوان ئەم دوو بەروارە واتە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن» ناودێری کرد.

سەرپەیڤ