تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • پێشگیران بە پەڕینەوەی کاروانێکی ئەمریکی لە «قامیشلی» سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان وایان بڵا کردەوە، خەڵکی گوندێکی گردوپەڕی «قامیشلی»ی سووریا پێشبان بە پەڕینەوەی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سانا، کاروانی ئەمریکییەکان داگری سێ ترۆمبیلی زرێدارو ترۆمبیلێکی «ھامێر» کە بە نیاز بوون بچنە نێو شاری قامیشلییەوە، لە کاتی پەڕینەوە لە گوندی «حامور» بەرەوڕووی خەڵکی ئەم گوندە بووەوەو خەڵک بە ھاویشتنی پەرد بەرەو کاروانەکان ناچاریان کردن بکشێنەوە.

خەڵکی «حامور» ھەتا ئێستا گەلێک جار پێشیان بە پەڕینەوەی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لەم ناوچەیە گرتووە و بەرامبەر بە بوونی ئەمریکییەکان لە خاکی سووریادا ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.

سوپای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی سووریا ھێزەکانی خۆی لە ناوچەکانی ڕۆژھەئەم وڵاتەو لە سنوورەکانی ھاوبەش لەگەڵ عێراق و ئۆردۆن مۆڵ داوە کە ئەمەش ناڕەزامەندیی دەوڵەت و جەماوەری سووریای لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ