توڕەیی جەماوەری سووریا لە داگیرکارییەکانی تورکیا
دانیشتووانی ناوچەی تەل ڕەفعەتی سووریا دژی داگیرکاریی تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان لەم ناوچەیەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی سانا، جەماوەری تەل ڕەفعەت لە گردوپەڕی حەڵەبی سووریا بۆ دژایەتی لەگەڵ داگیرکارییەکانی تورکیاو دەست و پێوەندەکانی ئانکاراو ھەروەھا ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانیان گرد بوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بەڕێوە برد.
بەشدارانی ئەم گرد بوونەوەیە کە کۆمەڵێک لە جوتیاران، کرێکاران، قوتابیان و ئەندازیاران بوون، وێڕای بەرز کردنەوەی ئاڵای سووریا و ھەڵدانی دروشم و ھەڵگرتنی پارچەنووس، ئاماە بوونی نایاسایی ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریایان ئیدانە کرد.
خەڵکی «تەل ڕەفعەت» لەم خۆپیشاندانەدا جارێکی تر پشتگریی خۆیان لە سوپای سووریا ڕاگەیاند.
دەوڵەتی دیمەشق گەلێک جار بەرامبەر بە ئامادە بوونی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریای بە نایایایی زانیوەو ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.