ئاڵدار خەلیل: نەوت و سامانە سروشتییەکانی باکوور هی هەموو سوریایە، لە گەڵ دیمەشق ڕێکدەکەوین
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دەڵێت: دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە خێرو بێرو سامانە سروشتییەکانی ناوچەکانمان تەنها هەر بۆ ناوچەکە نییە، ئێمە نامانەوێت سامانەکانی ناوچەکە قۆرخبکەین، بەڵکو بەسەروەتو سامانی نیشتیمانیی بە موڵکی هەموو سورییەکان دەزانین.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەوڵی مۆسکۆ بۆ لێکنزیک کردنەوەی ئیدارەی کوردانی سوریا و حکومەتی دیمەشق، ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند: "دۆسیەی نەوتو سامانە سروشتییەکان بەشێک دەبن لەپرۆسەی دانوستان لەسوریاو ئێمه دەتوانین لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئەو پرسە ڕێکبکەوین".
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "ڕوسیا ئەلیەوم" ڕایگەیاند :"بۆئەوەی لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕێکبکەوین دەبێت گفتوگۆو دانوستان لەئارادابێتو ئەوەش بەشێک بێت لەپڕۆسەی دانوستانی کۆتایی، ئەگەر توانیمان بەیەکەوە دابنیشینو دانوستان بکەین، ئەوە دەکرێت لەسەر وردەکارییەکانی ئەو دۆسیەیە قسە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەگەرهاتو لەسەر بابەتە سیاسییو ئیدارییەکان ڕێککەوتین، ئەوە ئێمه لەسەر ئەو پرسە توند نینو بەئاسانی دەتوانین بگەینە لەیەکتێگەیشتنو لەسەر بابەتی نەوت ڕێکبکەون".