دیداری وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا
وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیمەشق سەردانی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی «سانا»ی سووریا، «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دیدار لەگەڵ «بەشار ئەسەد» وتی: ئەم وڵاتە بە ڕابەرایەتیی «ئەسەد» و ھاریکاریی جەماوەری سووریا دەتوانێ بە سەر گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ زاڵ ببێ.
«بن زاید» وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی ئیمارات لە ھەوڵی سەقام چێکەر لە سووریا وتیشی: ئەوەی وا لە سووریا ڕووی دا شوێنی لە سەر تەواوی وڵاتانی عەرەبیش داناو ئیمارات لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا بەدەوام لە تەنیشتی گەلی سووریادا بووە.
سەرۆک کۆماری سووریاش لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندیی برایانەو پتەوی نێوان سووریاو ئیمارات پێی داگرت و ستایشی ھەڵوێستی ڕاستبینانەو دروستی ئەو وڵاتە کرد.
لەو دیدارەدا پەیوەندیی دوو قۆڵی، پەرەسەندنی ھاوکاری دوولایەنە لە بوارەی جۆربەجۆر و بەرژەوەندیی ھاوبەش، پەرە پێدانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی دۆزینەوەی ئاسۆی تازەی ھاوکاری بە تایبەت لە بەشە گرینگەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەرمایەدانان لەم بوارانەدا باس و وتووێژ کرا.