کانونی یه‌که‌م 13, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی دژە تورکیا لە گردوپەڕی حەڵەبی سووریا

شارومەندانی سووریایی لە گردوپەڕی باکووری حەڵەب لەدژی داگیر کەرانی تورکیا و ئەندامامی سەربەوان خۆپێشاندانیان سازدا.

دانیشتوانی ناوچەی خەربە ئەلحیا وهەندێ لەگوندەکانی دەوروبەری ڕۆژی یەکشەممە خۆپێشاندانی ناڕازیانەیان لەدژی ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا بەرێوەبرد.

خۆپێشاندەرانی سووری ناڕەزایەتی خۆیانیان لەگەڵ داگیرکاری تورکیا و دەستوپێوەندەکانی  ڕاگەیاند وپەلاماری دڕندانەیان بۆ سەر شارومەندانی سووری شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەدا ئاڵای سووریاهەروەها لافیتە گەلێکیان هەڵگرتبوو  لە مەحکومکردنی پەلامارگەلێک کە ڕۆژانە لەدژی شارومەندانی سووریایی ئەنجام دەبێت.

خۆپێشاندەران پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچە  سووریایەکانیان  به بنپێکەری یاساورێسای نێودەوڵەتی زانی.

سوپای تورکیا لە مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار  بۆ لاگری وپشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکەوبارەگای سوپا وژێر خانەکانی سووریایان داوەتە بەر پەلامارو دەسڕێژ.

سەرپەیڤ